بەپێی میدیا جیهانییەکان لە هەڵبژرادنی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠٢٤ـدا ١٣ کەس پلانی خۆکاندیکردنەوەیان هەیە و لە نێویشیاندا سەرۆکی و پێشوو و ئێستای ئەو وڵاتەش هەن.
بڕیارە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا هەفتەی داهاتوو دەست بە بانگەشەی هەڵبژاردن بکات و ئەم جارە ١٢ رکابەری هەیە؛ ئەو کەسانەی خۆیان کاندید کردووە بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا هەڵبژاردنی ساڵی داهاتوو:
جۆ بایدن: تەمەنی
٨٠ ساڵە و لە ئێستادا سەرۆکی ئەمریکایە و بڕیاریشیداوە لە هەفتەی داهاتووەوە دەست
بە بانگەشەکانی بکات بۆ هەڵبژارد و شارەزایانیش پێیان وایە وادەی بایدن بۆ دەستپێکردنی
بانگەشەکان گونجاو نییە.
دۆناڵد ترامپ: تەمەنی
٧٩ ساڵە و سەرۆکی پێشووی ئەمریکایە و لە ساڵی رابردووە دەستی بە بانگەشەی هەڵبژاردنەکان
کردووە، بەڵام بەپێی وتەی شارەزایان باشترین کاندیدە لەنێو کۆمارییەکان و سەرەڕای
هەموو ئەو رەخنانەی بەهۆی بیر و باوەڕەکانیانییەوە رووبەڕووی دەبێتەوە بەردەوامە لە
وەڵامدانەوەی رەخنەگرانی.
رۆن دیسانتێس: تەمەنی ٤٤ ساڵە و لە زۆربەی راپرسییەکاندا
لە ریزبەندی دووەمدایە لە دوای دۆنالد ترەمپ، هەموارکردنەوەی یاسای سنووردارکردنی
لەباربردنی منداڵ و هەڵگرتنی چەک لە نێو بەلێنەکانی دیسانتێسادایە و دەکرێت پشتیوانییەکی
باشی بۆ دروست بکات.
نیکی هایلی: تەمەن ٥١ ساڵ پارێزگاری پێشووی ویلایەتی
ساوس کارۆلینایە و باڵیۆزی ئەمریکایە لە نەتەوە یەکگرتووەکان تەمەنە بچووکەکەی بەراورد
بە ترەمپ و بایدن جیاوازی لەبەرچاو خەڵکی دروستکردووە و بە رەگەز هیندییە و دایک و
باوکی خەڵکی هیندستانن.
تیم سکۆت: تەمەنی ٥٧ ساڵە و تاکە سیناتۆری رەشپێستی
پارتی کۆمارییەکانی ئەمریکایە سەرنجەکانی بۆ یەکخستنەوەی پارتی کۆمارییەکان دەکرێت
هەلێکی باشی بێببات و میانڕەویی ئەم کەسە بووە تە هۆی بەراوردکردنی بە ترەمپ.
ئاسا هاچینسن: تەمەنی ٧٢ ساڵە پارێزگاری پێسووی ویلایەتی
ئارکەنساسە و لە مانگی نیاسانی ئەمساڵ کاندیدبوونی خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا
راگەیاند و داوای لە ترەمپ کرد بەشداری هەڵبژاردنەکان نەکات بەهۆی ئەو تۆمەتانەی
ئاڕاستەی کراون.
مایک پێنس: تەمەنی ٦٣ ساڵە و جێگری سەرۆکی ئەمریکا
بووە لە ئیدارەی ترەمپ و لە دوای هێرشی لایەنگرانی ترەمپ بۆ سەر باڵەخانەی کۆنگرێسی
ئەمریکی لە ساڵی ٢٠٢١ ناکۆکی لە نێوان مایک و ترەمپ دروستبووە.
کرێس کریستی: تەمەنی ٦٠ ساڵە و پارێزگاری پێشووی ویلایەتی
نیو جێرسییە و پێشتر لایەنگری تارامپ بووە.
کرێس سونونو: تەمەنی ٤٨ ساڵە و تا ئێستا کۆتا بڕیاری
لە بارەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆکایەتی نەداوە.
ڤیڤێک راماسوامی: لە مانگی شوباتی ئەمساڵ کاندیبوونی خۆی
بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا راگەیاند و سەرنجی خەڵکی راکێشاوە کە تاکە کاندیدە لە
دەرەوەی قەوارەی سیاسی بێت.
رۆبێرت کێنەدی
جونیەر: تەمەنی
٦٩ ساڵە و یەکێکە لە رکابەراکانی بایدن و کوڕەزای
رۆبێرت ئێف کێنەدی سیناتۆری پێشووی ئەمریکییە کە لە ساڵی ١٩٦٨ لە کاتی هەڵبژاردنەکان
کوژرا.
ماریا ویلیامسن: نووسەر و شارەزایەکی بواری هاوکاری
خودییە و دووەم جارە بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا دەکات و لە ساڵی ٢٠٢٠ لە
پارتی دیموکراتییەکانەوە خۆی کاندید کرد بۆ هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢٠ بەڵام پێش جیاکردنەوەی
دەنگەکان کشایەوە.
بڕیارە لە ٥ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا بەڕێوەبچێت.