PM:04:04:21/04/2023
2312 جار خوێندراوەتەوە
دوای چەند مانگێک لەو تۆمەتانەی رووبەڕووی کرانەوە سەبارەت بە بێ ڕێزیەکانی لەبەرامبەر فەرمانبەرانی وەزارەتەکەی و کۆمەڵێک کرێکار لە وەزارەتەکانی سەر بە حکومەت، وەزیری دادی بەریتانیا دەستی لە کارکێشایەوە.
ئاژانسەکانى هەواڵ بڵاویانکردەوە، دۆمینیک ڕاب وەزیری داد و جێگری سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دوای ماوەیەک لەو تۆمەتانەی ڕووبەرووی کرابوونەوە، بەهۆی بێ ڕێزیەکانی لەبەرامبەر فەرمانبەرانی وەزارەتەکەی و کۆمەڵیک کرێکاری دیکە لە وەزارەتەکانی دیکەی حکومەتی بەریتانیا، دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە.
بەپێى زانیارى میدیاکانى ئەو
وڵاتە، دەستلەکارکێشانەوەکەی دۆمینیک ڕاب، گورزێکی گەورەیە بۆ ڕیشی سوناکی سەرۆکوەزیران،
دوای ئەوەی ڕێگە بە دۆمینیک ڕاب درا لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە، لەکاتێکدا لێکۆڵینەوەی
لەگەڵ دەکرێت لەسەر ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی کرابوون.
ئەوەش لە کاتێکدایە، دەستلەکارکێشانەوەی
دۆمینیک ڕاب، دووەم دەستلەکارکێشانەوەیە کە حکومەتی سوناک بەخۆیەوە دەبینێت دواى ئەوەى
لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ـەوە دەستبەکار بووە.