سەردێڕ:

سعودیە یەکەم باری ئامۆنیای هەناردەی ژاپۆن کرد

AM:11:07:21/04/2023

4412 جار خوێندراوەتەوە

ژاپۆن یەکەم باری ئەمۆنیای لە سعودیەوە پێگەشت و بڕیارە هاوشانی سوتەمەنی بەردین بەکاریبهێنێت بە ئامانجی کەمکردنەوەی دەردانی کاربۆن.


ئەمڕۆ هەینی، وڵاتی ژاپۆن یەکەم باری ئامۆنیایی لە وڵاتی سعودیەوە وەرگرتووە، کەبەپێی راگەیاندراوی کۆمپانیاکانی لە رێککەوتنەدا بەشدارن، تێکەڵکردنی ئامۆنیا و سوتەمەنی بەبەردبوو دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی دەردانی گازی ژەهراوی.

پێشتر تێکەڵکردنی ئامۆنیا لەگەڵ هایدرۆجین بووە جێگای رەخنەی چالاکوانانی بواری ژینگەیی و بەو هۆکارەش ژاپۆن لەگەڵ چەند وڵاتێک گەیشتە رێککەوتن بۆ دابینکردنی ئامۆنیا.

لە بڵاوکراوەکەدا رێژە و بەهای ئامۆنیاکە دیاری نەکراوە، بەڵام ئاماژە بەوە کراوە کە ئامۆنیاکە گواستراوەتەوە بۆ پاڵاوگەی سۆدیگورای کۆمپانیای فوجی ئۆیل بۆ بەکارهێنان لە بەرهەمهێنانی کارەبادا.

هاوکات، ژاپۆن ئامانجی ئەوەیە تا ساڵی ٢٠٣٠ خواست لەسەر سوتەمەنی لە ئامۆنیا بۆ سێ ملیۆن تۆن لە ساڵێکدا زیاد بکات کە لە ئێستادا نزیکی سفرە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، گازە ژەهراوییەکان لە جیهاندا سەرەڕای پیسبوونی ژینگە زیانێکی زۆر بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنن و بەپێی ئامارەکان، ژینگەی پیس و شوێنی کاری بەرکەوتوو بە گازە ژەهراوییەکان ساڵانە هۆکارە بۆ یەک ملیۆن و ٣٠٠ هەزار حاڵەتی شێرپەنجە.













گەلەری