AM:12:00:21/04/2023
2212 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی ئۆکرانیا و ئەمینداری گشتی ناتۆ لە کیێڤی پایتەخەتی ئۆکرانیا کۆبووەنەوە و باسیان لە بەردەوامی پەیوەندییەکان و پابەندبوون بە پارێزگاریکردن لە ئۆکرانیا لەلایەن ناتۆوە کرد.
ڤۆلۆدمیر زیلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لە کۆبوونەوەکەدا داوای بەردەوامی پشتیوانییەکانی هاوپەیمانی ناتۆ و چەکی زیاتری لە هاوپەیمانی ناتۆ کرد بۆ بەکارهێنانی لە بەرگریکردن لە خاکی ئۆکرانیا و بەرەنگاربوونەوەی روسیا.
ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، بۆ
یەکەمین جار دوای هەڵگیرسانی جەنگ، یانس ستۆلتنبێرگ ئەمینداری گشتی ناتۆ بۆ
دووپاتکردنەوەی پارێزگاری سەربەخۆی ئۆکرانیا و بەردەوامی پشتیوانی هاوپەیمانییەکە
سەردانی ئۆکرانیای کرد.
ماوەی چەندین ساڵە ئۆکرانیا
داوای بە ئەندامبوونی هاوپەیمانی ناتۆ دەکات و تا ئێستا وادەی بە ئەندامبوونی ئەو
وڵاتە بە شاراوەیی ماوەتەوە و روسیاش رایگەیاند، هۆکاری سەرەکی هێرشەکانیان بۆسەر
ئۆکرانیا داواکاری ئەو وڵاتەیە بۆ بوون بە ئەندام لە ناتۆ و ئەگەر داواکارییەکەیان
بکشێننەوە جەنگ کۆتاییدێت بەڵام ئۆکرانیا رەتیکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، ئەوان
وڵاتێکی ئازادن.