PM:05:04:20/04/2023
2796 جار خوێندراوەتەوە
لە کاتی داخستنی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٣ هەزار و ٤٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە سەرەتای کردنەوەی بازاڕ ٣٥٠ دینار نزمبووەتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانکی ناوەندی عێراق دۆلاری نەخستووەتە بازاڕەوە و دوێنێش ٣١٩ ملیۆن و ٥٩٥ هەزار و ٩١٧ دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، ٢٢٥ ملیۆن و ٩٠٠ هەزاری بەشێوەی کاش بووە.
لە ماوەی رابردوو محەمەد شیاع
سودانی سەرۆک وەزیرنی عێراق رایگەیاند، بەهای دینار لە ئێستادا بەهێزە و بەهێزتریش
دەبێت و بەمزووانە نرخی دۆلار لە بازاڕەکاندا هاوتای نرخی فەرمی خۆی بێت کە هەر
١٠٠ دۆلارێک بەرامبەر ١٣٢ هەزار دینارە.
لەسەر ئاستی جیهانیش سەرەڕای
توندی دەرئەنجامی بانکە ئەمریکییەکان و پێشبینی بەرزکردنەوەی نرخی سوودی بانکەکان
لەلایەن ئەنجوومەنی بانکی فیدڕاڵی ئەمریکاوە بەهای دۆلار بە جێگیری مایەوە.