AM:10:35:20/04/2023
2804 جار خوێندراوەتەوە
لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراودا بەهای ١٠٠ دۆلار بە ١٤٣ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەوەش بەراورد بە دوێنێ بەهاکەی دابەزیوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەهای ١٠٠ دۆلار بە ١٤٣ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراودا، لە کاتێکدا دوێنێ لە کاتی داخستنی بازاڕدا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٣ هەزار و ٩٠٠ دینار بوو.
هەر دوێنێ بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە ٣٠٠ ملیۆن دۆلاری
خستەڕوو.
ئەوەش لە کاتێکدایە ، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی
عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، لە ماوەیەکی نزیکدا بەهای دۆلار هاوتای نرخی فەرمی
بانکی ناوەندی عێڕاق دەبێتەوە.