سەردێڕ:

هاتوچۆی هەولێر: ئۆتۆمبێلێک دوو کامێرای تیژڕەوی تێکدەشکێنێت

PM:01:02:10/09/2021

5272 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، کاتژمێر ٩ و ٤٠ خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ئۆتۆمبێلێکی جۆری هۆندای دوای ئەوەی لە پێشبڕکێیەکدا کۆنترۆڵ لە دەستدەدات خۆی دەکێشێت بە دوو کامێرای تیژڕەویدا.


فازڵ حاجی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئۆتۆمبێلەکە لە پێشبڕکێێ خێراییدا بووە لەگەڵ چەند ئۆتۆمبێلێکی تردا و لەوکاتەدا کۆنترۆڵی لە دەستداوە و لەرێگای سەرەکی دوورکەوتووەتەوە و خۆی کێشاوە بە کامێرایەکی تیژڕەوی جێگیری هاتوچۆ و بۆ ماوەی نزیکە ٣٠٠ مەتر کامێراکەی هەڵداوە.

باسی لەوەشکردووە، ئۆتۆمبێلەکە بەردەوام بووە لە رۆیشتن و خۆی کێشاوە بە کامێرایەکی تری تیژڕەوی جێگیری هاتوچۆدا و پەکی کەوتووە و وەستاوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، شۆفێرەکە بریندار بووە و زیان بەر دوو ئۆتۆمبێل و دوو کامێرای تیژڕەوی کەوتووە.

راشیگەیاندووە، خێرایی پێشبینیکراوی ئۆتۆمبێلەکە سەروو ١٦٠ کیلۆمەتر بووە لە کاتژمێرێکدا، بەو پێیەی بەرگی پارێزەری کامێراکە ١٠٠ کیلۆیە و بەکرێن جوڵەی پێدەکرێت، بەڵام ئەم ئۆتۆمبێلە بە زەبرێکی زۆر کامێراکەی دەرهێناوە و ٣٠٠ مەتری هەڵداوە.













گەلەری