PM:09:15:19/04/2023
10888 جار خوێندراوەتەوە
لەم هەفتەیەدا پلەکانی گەرما لەسەرتاسەری هیندستاندا بەرز دەبنەوە و لەوبارەیەوە دەستەی کەشناسی ئەو وڵاتە هۆشداریداوە لەبارەی ئەوەی مەترسی لەسەر پچڕانی هێڵەکانی کارەبا هەیە. دەشڵێت، "پێشبینیدەکرێت پلەکانی گەرما بگەنە ٤٤ پلەی سەدی".
بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە رۆژی سێشەممەدا لەشاری پرایا کراجی سەربە ویلایەتی ئۆتار برادیش و لەشاری جارسوجودای سەر بە ویلایەتی ئۆدیشا لە هیندستان بەشێوەیەکە گەیشتووەتە زیاتر لە ٤٤ پلەی سەدی.
ماڵپەڕی بلومبێرگ نیوزی ئەمریکی بڵاویکردەوە، پلەکانی گەرما نزیکەی پێنج
پلەی سەدی لە زۆرێک لە ناوچەکانی ئاسیادا بەرزبووەتەوە.
هەروەها، دەستەی کەشناسی هیندستان
رایگەیاند، بەرلەوەی شەپۆلی گەرما لەهەندێک شوێن دەست بە دابەزین بکات پێدەچێت رۆژی
چوارشەممە شەپۆلەکانی گەرما لە بەشێک لە وڵاتەکەدا بەرزببنەوە لەوانەش ویلایەتەکانی
رۆژئاوای بەنگال، بیهار، جارخاند و ئەندرە پرادێش.
هاوکات هۆشداریدەدات و دەشڵێت، بەتێکەڵبوونی شەپۆلی گەرماکە لەگەڵ شێی لەڕادەبەدەر
مەترسیدار دەبێت بە شێوەیەک هەندێکجار دەبێتە هۆی گیانلەدەستدان.