سەردێڕ:

بەلجیکا داوایەکی ئاڕاستەی ئێران کرد

PM:07:51:19/04/2023

3552 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی بەلجیکا داوای لە ئێران کرد کارمەندی مرۆیی ئۆلیڤیێر ڤاندیکاستیلی زیندانیکراو بگەڕێنێتەوە بۆ وڵاتەکەی خۆی. دەشڵێت، "لەگەڵ ئێران بۆ ئاڵوگۆڕکردنی زیندانییەکان لە نێوانیاندا رێککەوتوون".


ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، وەزیری دادی بەلجیکا ئاماژەی بەوەداوە، "ئۆلیڤیێر ڤاندیکاستیلی" بە کۆمەڵێک تاوانی ساختە تۆمەتبارکراوە و سزاکەشی وەکو تۆڵەیەکە لەسەر سزادانی دیبلۆماتکارێکی ئێرانی.

دەشڵێت، ئەو دبلۆماتکارە ئێرانییە لە ساڵی ٢٠٢١ بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی تەقینەوەیەک سزای ٢٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە لەلایەن بەلجیکاوە.

رۆیتەرز ئەوەشی خستووەتەڕوو، کراوەیە بە ڕووی ئاڵوگۆڕکردنی زیندانییەکاندا و بەنیازە دیبلۆماتکاری ئێرانی "ئەسەدوڵا ئەسەدی" بگەڕێنێتەوە بۆ ئێران کە یەکەم دیبلۆماتکاری ئێرانییە لە ئەوروپا رووبەڕووی دادگا بووبێتەوە لەسەر تۆمەتی تیرۆر.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئۆلیڤیێر ڤاندیکاستیلی لە مانگی دووی ساڵی ٢٠٢٢ دا لە سەردانێکیدا بۆ ئێران تۆمەتی سیخوڕیکردن دەستگیرکرا و لە مانگی کانونی دووەمی ٢٠٢٣ سزای ٤٠ ساڵ زیندانیکردن و ٧٤ جار لێدانی بە قامچی بەسەردا سەپێندرا.













گەلەری