سەردێڕ:

راوێژکارێکی سودانی: پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی رێگری دەکات لە بردنە دەرەوەی پارە بە نایاسایی

PM:07:24:19/04/2023

2100 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، پلاتفۆڕمی ئەلکترۆنی بۆ گواستنەوەی دراو رێگری دەکات لە بردنەوەی دراو بە شێوەی نایاسایی لە عێراق.


مەزهەر محەمەد راوێژکاری دارایی سەرکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، رێکارەکانی سەرۆک وەزیران بۆ باشترکردن و بەرەوە پێشبردنی کەرتی بانکی لە رێگای بە ئەلیکترۆنیکردن و پەیوەندی نێودەوڵەتی بانکی سەرکەوتوبووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەکانی رابردوودا بە دەیان ساڵ کەرتی ئابووری بەهۆی شەڕ و بایکۆت و دابەزینی ئابوورییەوە سیستمەکانیان کۆنبوو کە ئەوەش هۆکارێکی سەرەکی بوو بۆ بردنە دەرەوەی دراو و سپیکردنەوەی پارە بە بێ بوونی هیچ چاودێرییەک.

باسی لەوەشکرد، پلاتفۆڕمی ئەلکترۆنی لەمڕۆدا بووەتە رێگای چاکسازی و بەرەنگاری بە قاچاغبردنی پارە و گەندەڵی دەبێتەوە و دەرفەتێکە بۆ باشترکردنی سیستمی بانکی.

ئەوەش لە کاتێکدایە، دوێنێ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، هەرێمی کوردستان دەروازەی بە قاچاغبردنی دۆلار و پشتڕاستی کردەوە کە بازرگانی عێراق شێواوە بەهۆی سپیکردنەوەی پارە و قاچاخچێتی، ئەمە جگە لە نەبوونی متمانەپێکراوی لە سیستەمی بانکیدا.













گەلەری