PM:05:36:19/04/2023
47456 جار خوێندراوەتەوە
لە کاتی داخستنی بازاڕی دراودا بەهای دۆلار بە ١٤٣ هەزار و ٩٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا. لەکاتی کردنەوەی بازاڕیشدا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٤ هەزار و ٥٠٠ دنیار مامەڵەی پێوەکرا و بەمەش بەهای دۆلار ٦٠٠ دینار دابەزی.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەهای ١٠٠ دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٤٣ هەزار و ٩٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا لە کاتێکدا کاتی کردنەوەی بازاڕی دراو بەهای ١٠٠ دۆلار ١٤٤ هەزار و ٥٠٠ دینار بووە.
هاوکات، ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق بڕی ٣١٩ ملیۆن و ٥٩٥ هەزار و ٩١٧ دۆلاری
خستوەتەڕوو، لەو بڕەش، ٩٣ ملیۆن و ٦٩٥ هەزار و ٩١٧ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە فرۆشتووە
و ٢٢٥ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار دۆلاریش بە شێوەی نەختینەی خراوەتە بازاڕەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژی رابردوو محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق
رایگەیاند، بەم نزیکانە بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دادەبەزێت و دەگاتە بەهای فەرمی
خۆی کە هەر ١٠٠ دۆلارێک بە ١٣٢ هەزار دینارە.