سەردێڕ:

عێراق مینحەیەک بەسەر ئەم توێژەدا دابەشدەکات

AM:10:49:10/09/2021

19568 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، بە پرۆژەیاسایەک دەیانەوێت مینحیەك بۆ رۆژنامەنووسان ببڕنەوە.


حەسەن نازم وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، کار لەسەر ئەوەدەکەن لە داهاتوویەکی نزیكدا مینحەیەک بەسەر رۆژنامەنووساندا دابەشبکەن.

ئاماژەی بەوەشداوە، دەیانەوێت شەش ملیار دینار وەکو مینحەیەک بەسەر رۆژنامەنوساندا دابەشبکەن لە داهاتوویەکی نزیكدا.

ئەوەش لەکاتێکدایە، چەند ساڵێکە لە هەرێمی کوردستان بە بیانووی قەیرانی داراییەوە هیچ پێشینەیەک نەدراوە بە هاوڵاتییان، کە ئەوەش ناڕەزایەتی لێکەوتووەتەوە.













گەلەری