سەردێڕ:

شەوی رابردوو لە نزیک کەناڵی ئێن ئاڕ تی چی روویدا؟

AM:09:38:10/09/2021

25948 جار خوێندراوەتەوە

دوای بڵاوکردنەوەی هەواڵی هەڵکوتانە سەر کۆمپانیاکان و داوای سەرانە، هێزێکی ئەمنی یەکێتى هێنرایە نزیک کەناڵی ئێن ئاڕ تی و دەستیانگرت بەسەر کەلوپەلى رۆژنامەوانی کەناڵەکەدا و میدیاکانى یەکێتیش چەند هەواڵێکى دژبەیەکییان بڵاوکردووەتەوە.


کاتژمێر ١١ی شەوى رابردوو، ھێزێکی ئەمنی یەکێتی کە لە ژمارەیەک ئۆتۆمبێلى جامڕەش پێکهاتبوون، چوار دەوری ئۆفیسى سەرەکى کەناڵی ئێن ئاڕ تییان گرت و دەستیان بەسەر کامێرا و کەرەسە رۆژنامەوانییەکانى پەیامنێری کەناڵەکە لەبەردەم خودی کەناڵەکەدا گرت.

هاوکات، میدیاکانى یەکێتى چەند هەواڵێکى دژبەیەکییان بڵاوکردووە، گوایە ئەو هێزە بۆ سەر کەناڵى ئێن ئاڕتى نەهاتوون، لەکاتێکدا ئەو هێزە لە نزیک کەناڵى ئێن ئاڕ تى جێگیرکرابوون دەستیان گرتووە بەسەر کەلوپەلى رۆژنامەوانییەکانى ئێن ئاڕ تى.













گەلەری