سەردێڕ:

پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن

AM:08:51:10/09/2021

11304 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسێکی عێراقی رایگەیاند، لە رۆژی شەممەوە و بەدرێژایی هەفتەی داهاتوو پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن بۆ خوار ٤٠ پلەی سیلیزی.


سادق عەتییە کەشناسی عێراقی لە فەیسبوکی خۆی بڵاویکردەوە، لە رۆژی شەممەی سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێکی هەوای مامناوەند کاریگەری لەسەر چەند شارێکی وڵاتدا دادەنێت و دەبێتە هۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما.

ئاماژەی بەوەشدا، لە شارەکانی هەرێم و بەغدای پایتەخت بە درێژایی هەفتەی داهاتوو پلەکانی گەرما بۆ خوار ٤٠ پلەی سیلیزییەوە دادەبەزن.

دەشڵێت، پێشبینیدەکرێت هەفتەی داهاتوو تەنیا لە چەند پارێزگایەکی عێراق پلەکانی گەرما لە سەروو ٤٠ پلەی سیلیزییەوە بێت.













گەلەری