سەردێڕ:

چوار جۆری خواردن ئازاری گەدە کەمدەکەنەوە

PM:06:51:17/04/2023

4628 جار خوێندراوەتەوە

تێکچوونی گەدە برییتییە لە هەرسنەکردنی خواردن، هەستێکی ناخۆش و ئازاربەخشە، هۆکاری سەرهەڵدانی ئەو ئازارەش ئەمانە دەگرێتەوە،"زۆرخۆری، خێرا نان خواردن، خواردنی چەور، توون یان خواردنەوەی کافاین وەک (قاوە).


بەپێی هەواڵێکی تەندروستی ماڵپەڕی"ndtv"، گرنگترین ئەو جۆرە خواردنانەی ئازاری گەدە کەمدەکەنەوە، ئەمانەن:
- زەنجەفیل، لەو ماددانە پێکهاتووە کە بەرگری لە هەوکردنی گەدە دەدات.
- مۆز، ماددەی پریبایۆتیکی تێدایە، یارمەتی کۆکردنەوەی پاشەڕۆکانی ناو جەستە دەدات بە شێوەیەکی خێراتر.
- ئەو خۆراکانەی ماددەی کاربۆهیدراتییان تێدایە وەک، (شۆفان، برنج، ئاردی شۆفان، پسکیت و دانەوێڵيکان"، چونکە ماددەی کاربۆهیدرات یارمەتی کۆئەندامی هەرس دەدات بۆ ئەوەی ئاسانتر خواردنەکان هەرس بکات.
- ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ماددەی پریبایۆتیک، بەکتریایی سوودبەخشیان تێدایە، یارمەتی کەمکردنی دەردانی غازاتی گەدە و رێکخستنی جووڵەکانی ریخۆڵە دەدەن.












گەلەری