سەردێڕ:

بەهای دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بوو بە چەند؟

PM:05:29:17/04/2023

44536 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ لە کاتی داخستنی بازاڕی دراودا بەهای ١٠٠ دۆلار بە ١٤٤ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەوەش بەراورد بە کاتی کردنەوەی نرخەکەی بەرزبووەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، بەهای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٤٤ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا لە کاتێکدا لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٤ هەزار و ١٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرا.

هاوکات ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق ١٢٧ ملیۆن و ٨٥ هەزار و ٥٧٠ دۆلاری خستە بازاڕەوە و بڕی فرۆشتن بە شێوەی حەواڵە ٨١ ملیۆن و ٧٨٥ هەزار و ٥٧٠ دۆلار بووە و ٤٥ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار دۆلاریش بە شێوەی نەختینەی فرۆشراوە و بەوەش دوو رۆژە بانکی ناوەندی عێراق فرۆشی دۆلاری کەمکردووەتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە بەهای دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و لە ١٥٧ هەزار دینارەوە بۆ خوار ١٤٥ هەزار دینار دابەزیوە و چاوەڕوان دەکرێت دوای تێپەڕاندنی پڕۆژە یاسای بودجە بەهای دۆلار دابەزێت بۆسەر نرخی فەرمی دیاریکراوی بانکی ناوەندی کە ١٣٠ هەزار دینارە.













گەلەری