سەردێڕ:

بۆ پاراستنی تایبەتمەندی بەکارهێنەرانی؛ وەتسئاپ ئەم هەنگاوە دەنێت

PM:01:15:17/04/2023

3280 جار خوێندراوەتەوە

بۆ پاراستنی بەکارهێنەرانی لە هەر هەڕەشەیەکی ئەو کەسانەی دەیانەوێت تاوانی ئەلیکترۆنی دژی بەکارهێنەرانی ئەپڵیکەیشنەکە ئەنجامبدەن، وەتسئاپ چەند تایبەتمەندییەکی نوێ زیاد دەکات.


لە تایبەتمەندە نوێیەکانیدا وەتسئاپ دەیەوێت تیشک بخاتە سەر تاوانی ئەلیکترۆنی "SIM Jacking"، کە بکەر هەڵدەستێت بە دەستگرتن بەسەر سیمکارتی بەکارهێنەردا و لەو رێگایەوە دەتوانێت کورتەنامە بنێرێت و پەیوەندی تەلەفونی ئەنجامبدات.

وەتسئاپ دەیەوێت لە رێگای تایبەتمەندییە نوێکانەوە کۆنترۆڵی هاککردنی بە کۆڵمەڵ بکات کە لە رێگای بەکارهێنانی ئیمەیڵەوە ئەنجامدەدرێت.

لەوبارەیەشەوە وتەبیژی وەتسئاپ ئاماژەی بەوەداوە، هەندێک لە بەکارهێنەران کاتێک مۆبایلێکی نوێ دەکڕن دەترسن وەتسئاپەکانیان بۆ مۆبایلە نوێکە بگوازنەوە و پێیان وایە دەبێتە هۆی داخستنی هەژمارەکەیان بەڵام سیستمی سەلامەتی و داخستنەوەی هەژمار تەنها لە کاتیکدا کارا دەبێت کە کۆمپانیای وەتسئاپ هەست بە مەترسی هاککردنی هەژمارێک بکات.

ئەپڵیکەیشنی وەتسئاپ زیاتر لە دوو بلیۆن بەکارهێنەری هەیە و بەکارهێنەرانی باس لەوەدەکەن، ئەو ئەپڵیکەیشنە لە رووی پاراستنی تایبەتمەندییەکانیانەوە سەلامەتە.













گەلەری