وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق رایگەیاند، داوای لە کۆمپانیاکانی ئاسای سێڵ و کۆڕەک تیلیکۆم و زەین و کۆمپانیاکانی (ISPs) کردووە کە دەبێت سەرجەم خزمەتگوزارییەکان لە رێگەی تۆڕی ژێرخانی تایبەت بە کۆمپانیای گشتی پەیوەندییەکانەوە بێت.
وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق نوسراوێکی فەرمی ئاراستەی هەریەک لە کۆمپانیای ئاسیاسێڵ و کۆڕەک تیلیکۆم و زەین و سەرجەم کۆمپانیای (ISPs) کرد.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێدانی خزمەگوزارییەکان بە کۆمپانیاکانی مۆبایل و
پەیوەندیکردن دەبێت لە رێگەی تۆڕی ژێرخانی تایبەت بە کۆمپانیای گشتی پەیوەندییەکان
و زانیارییەوە بێت.
دەشڵێت، هەر کۆمپانیایەک بە پێچەوانەوە رەفتاربکات، ئەوا خۆی
بەرپرسیاردەبێت بەرامبەر رێکارە یاساییەکان.
بەگوێرەی نوسراوەکە، بە پشتبەستن بە دەستەی بۆچوون لە وەزارەتی
پەیوەندییەکان، دانیشتنی ژمارە ١٢٠ لە رێکەوتی ٤ی ٣ی ٢٠٢٣ بڕگەی ٣ داواکارییەکە
ئاڕاستەی ئەو کۆمپانیایانە کردوە.