سەردێڕ:

وەزارەتی دەرەوەی عێراق: داوا لە رەوەندی عێراقی دەکەین لە سودان پابەندی رێنماییەکان بن

PM:11:22:15/04/2023

2340 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، لە رێگەی باڵیۆزخانەی عێراقەوە ئاگاداری دۆخی هاوڵاتییانن لە سودان و داوا لە لایەنە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە دەکەن زمانی گفتگۆ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بەکاربهێنن. دەشڵێت، "داوا لە رەوەندی عێراقی دەکەین پابەندی رێنماییەکانی کاربەدەستانبن".


ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لە رێگەی باڵیۆزخانەی عێراق لە خەرتوم ئاگاداری دۆخی هاوڵاتییانی عێراقن لە سودان لە کاتێکدا پشێوی لەو وڵاتە دروستبووە.

ئاماژەی بەوەشدا، وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوا لە هاوڵاتییان دەکات ئاگادار و هۆشدار بن و لەو ناوچانە دووربکەونەوە لە نیگەرانییان لەسەر هەیە و پابەندبن بە رێنماییەکانی کاربەدەستانی سودانەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، داوا لە لایەنە سیاسیەکانی سودان دەکەن زمانی گفتگۆ بەکاربهێنن و دووربکەونەوە لە پشێوی و سەلامەتی و ئاشتی ناوخۆیی لە پێناو بەرژەوەندی خەڵکی سودان بپارێزین.

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، ململانێکی چەکداری لە نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە خەرتومی پایتەخت و چەند ناوچەیەکی دیکەی ئەو وڵاتە دروستبوو.













گەلەری