سەردێڕ:

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا: ٢٣ سەربازمان بەهۆی هێرشەکانی ئێرانەوە توشی برینی مێشک بوون

PM:09:11:15/04/2023

3139272 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا رایگەیاند، لە دوو هێرشی گروپە چەکدارەکانی سەربە ئێران لە مانگی ئازاری رابردوو لە سوریا بۆ سەر هێزەکانیان ٢٣ سەربازیان توشی برینی مێشک بوون.


بەگوێرەی نوێترین هەواڵی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا " سێنتکۆم" ژمارەی ئەو سەربازانەی توشی برینی مێشک بوون بۆ ٢٣ سەرباز بەرزبووەتەوە.

پێشتر، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا "پنتاگۆن" ئاماژەی بەوەدابوو، لە هێرشەکاندا بۆ سەر بنکەکانیان لە سوریا بەڵێندەرێکی ئەمریکی و ١٢کەسی دیکە برینداربوون کە شەش سەربازیان توشی برینی مێشک بوون.

ئاماژەی بەوەشدابوو، بەگوێرەی مەزندەکان هەشت ئەندامی گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە هێرشە ئاسمانییەکانی تۆڵەکردنەوەی ئەمریکا بۆ سەر دوو دامەزراوەی پەیوەست بە ئێرانەوە کوژران.

هەروەها، لەبارەی توشبوونی سەربازانی ئەمریکا بە برینی مێشک سوپای ئەمریکا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەدابوو، لە هێرشەکانی ٢٣ و ٢٤ی ٣ی ٢٠٢٣ بۆ سەر بنکەسەربازییەکانی ئەمریکا لەلایەن گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران ١١ کەیسی توشبوو بە برینی مێشک بەشێوەیەکی سوک تۆمار کراوە و پزیشکەکان سەرقاڵی چارەسەرکردن و هەڵسەنگاندنی برینەکانن.

ئەمە لەکاتێکدایە، یەکەمجار نییە سەربازانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا بەهۆی هێرشەکانەوە تووشی برینی مێشک دەبن، لە ساڵی ٢٠٢٠ دا زیاتر لە ١٠٠ سەربازی ئەمریکی بە هۆی هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر بنکەیەک لە عێراق تووشی ئەو حاڵەتە بوون.













گەلەری