نوسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعەی باڵای شیعەکانی عێراق رایگەیاند، پێشبینیدەکەن رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٢ی ٤ی ٢٠٢٣ یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان بێت.
نوسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، پێشبینیدەکەن رۆژی هەینی رێکەوتی ٢١ی ٤ی ٢٠٢٣ تەواوکاری مانگی رەمەزان بێت.
دەشڵێت، رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٢ی ٤ی ٢٠٢٣یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە.
پێشتریش، لە رێکەوتی ١١ی ٤ی ٢٠٢٣ نوسینگەی کەمال حەیدەری مەرجەعی شیعەکان لە راگەیاندراوێکدا
ئاماژەی بەوەکردووە، لەسەر بنەمای فیقهی و مەرجەعی و نیشانە گەردوونییەکان رۆژی
هەینی رێکەوتی ٢١ی ٤ی ٢٠٢٣ یەکەم رۆژی مانگی شەوال و یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە.
ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتریش لە رێکەوتی ١٤ی ٣ی ٢٠٢٣ نوسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان لە
عێراق رۆژنامەی مانگی رەمەزانی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا ٢٣ی ٣ی ٢٠٢٣ مانگ یەکەم رۆژی رەمەزانە.
ئەمەش هاوتا بوو لەگەڵ زۆربەی
وڵاتانی ئیسلامی کە رۆژی ٢٣ی ٣ی ٢٠٢٣ یان کردە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان.
هەروەها، محەمەد شەوکەت عۆدە
بەڕێوەبەری ناوەندی نێودەوڵەتی گەردونناسی سعودیە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا
ئاماژەی بەوەدا، مانگی رەمەزانی ئەمساڵ ٢٩ رۆژ دەبێت و لە ٢٣ی ٣ی ٢٠٢٣ یەکەم رۆژی
مانگی رەمەزان دەبێت و لە رۆژی هەینی ریکەوتی ٢١ی ٤ی ٢٠٢٣ یەکەم رۆژی جەژنی
رەمەزان دەبێت.
هاوکات، رۆژی ٦ی ٤ی ٢٠٢٣ ناوەندی
نیشتیمانی بۆ توێژیەنەوەی گەردونناسی و جیۆفیزیکی لەمیسر پێشبینی یەکەم رۆژی جەژنی
رەمەزانی کرد و بە گوێرەی پێشبینی ئەو ناوەندە رێککەوتی ٢١ی ٤ یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە.