PM:06:27:15/04/2023
10132 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی تەندروستی عێراق بڕیاریدا بە رێژەی ٥٠٪ داشکاندن بۆ خانەنشینانی عێراق لە تێچووی دەرمان و مانەوە لە نەخۆشخانەکانەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگاکان بکات.
وەزارەتی تەندروستی نوسراوێکی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سەرجەم پارێزگاکانی عێراقی کرد و تێیدا هاتووە، بە بڕیاری وەزارەتی تەندروستی داشکاندنی ٥٠٪ بۆ خانەنشینان دەکرێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، بە بڕیاری
وەزارەتی تەندروستی ٥٠٪ داشکاندن لە تێچووی دەرمان و مانەوە لە نەخۆشخانەکانی سەر
بە بەرێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی بۆ خانەنشینان دەکرێت.
پێشتریش وەزارەتی تەندروستی
عێراق ئاماژەی بەوەدا، هەوڵ دەدەن بەرهەمهێنانی دەرمان لە ناوخۆی عێراقدا لە رێگەی
کەرتی تایبەتەوە چالاک بکەن و بەهۆیەوە هاوردەی دەرمان کەمبکەنەوە و بەو شێوەیە دەرمانی
زیاتر و بە تێچوویەکی کەمتر بۆ هاوڵاتیان دابین دەکرێت.