سەردێڕ:

ململانێ لە نێوان دوو هێزی چەکداری سودان دروستبوو

PM:04:30:15/04/2023

2676 جار خوێندراوەتەوە

ململانێی چەکداری لە نێوان هێزەکانی پشتیوانی خێرا و سوپای سودان لە خەرتومی پایتەخت دروستبوو لە ئەنجامدا فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانی خێرا برینداربوو. سوپای سودانیش دەڵێت، "سەرجەم فرۆکەخانەکان لە ژێر کۆنترۆڵی خۆماندایە."


لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، ململانێکی چەکداری لە نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی لە خەرتومی پایتەخت و چەند ناوچەیەکی دیکەی ئەو وڵاتە دروستبوو، ئەمەش لە کاتێکدایە لەم دواییانەدا نیگەرانی هەڵگیرسانی ناکۆکی فراوان لە سودان دروست بووە.

پشێوییەکانی نێوان هێزەکانی پشتیوانی خێرا و سوپای سودان لە خەروتومی پایتەختی ئەو وڵاتە زۆر چڕە بە تایبەتی لە ناوەڕاستی شارەکە لە گەڕەکی بەحری.

هاوکات، فەرماندەی سوپاش ئاماژەی بەوەدا، "هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە باشووری خەرتومی پایتەخت هێرشیان کردووەتە سەرمان و پاشان ململانێ دروست بووە".

دەشڵێت، لە ململانێکەدا فەرماندەی مەیدانی هێزەکانی پشتیوانی خێرا برینداربووە و دەنگۆی کۆنتڕۆڵکردنی فرۆکەخانەی مروی رەتدەکەنەوە دووپاتیانکردەوە کە سەرجەم فرۆکەخانەکان لە ژێر کۆنتڕۆڵی سوپای سوداندایە.

هێزەکانی پشتیوانی خێرا بۆ یەکەمین جار لە ساڵی ٢٠١٣ دەرکەوتن و هێزێکی چەکداری نیمچە سەربازین و لە سەردەمی جەنگی دارفور بە ناوی عومەر بەشیری سەرۆکی پێشووی سودان دەجەنگان.













گەلەری