سەردێڕ:

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بەمزوانە لەگەڵ وەزیری دارایی کۆدەبنەوە

PM:04:13:15/04/2023

1932 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی بڕگەکانی بودجەی عێراق بەمزوانە لەگەڵ وەزیری دارایی کۆدەبنەوە.


ئیخڵاس دلێمی جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، گفتوگۆکان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە بەردەوامن و کۆبوونەوە لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارای عێراق یەکێکە لە کارە گرنگەکان بۆ تاوتوێ کردنی بودجە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبونەوەکەدا باس لە جێبەجێکردنی بڕگەکانی بودجە و چۆنیەتی کاراکردنی سستمی ئەلکترۆنی لە وەزارەتەکان و رادەی نەرێنیان لە لە پڕۆژە یاسای بودجەدا.

دلێمی باسی لەوەشکرد، ناتواندرێت لە هیچ بڕگەیەک لە بودجە بسڕێتەوە یاخود زیاد بکرێت تا کاتێک دەچێتەوە پەرلەمان بۆ خوێندەوەی دووەم و دەبێت دواتر هەموار بکرێتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، پەرلەمانی عێراق خوێندەوەی یەکەمی بۆ پڕۆژە یاسای بودجەکردووە و لە ئێستا پڕۆژە یاسای بودجە دراوەتە دەست لیژنەی دارایی پەرلەمان و دوای تەواوکردنی کارەکان پڕۆژە یاساکە خوێندنەوەی دووەمی لەسەر دەکرێت.

ئەندامێکی لیژنەی دارایش ئاماژەی بەوەدا، پێشبینی دەکات دوای جەژن پرۆژە یاساکە خوێندنەوەی دووەمی بۆ بکرێت.

بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ی عێراق گەورەترین بودجەیە لە مێژووی عێراقدا و بڕەکەی زیاتر لە ١٩٨ ترلیۆن دینارە و ٦٠ ترلیۆنیش بە کورتهێنان دانراوە، لە پڕۆژە یاساکەداپشکی بودجەی هەرێم بە رێژەی ٪١٢.٦٧ جێگیرکراوە و هەر ١٠٠ دۆلارێک بە ١٣٠ هەزار دینار و نرخی بەرمیلێک نەوت بە ٧٠ دۆلار دانراوە.













گەلەری