سەردێڕ:

بانكی ناوەندی: پێویستە هەموو دابینکارانی کاڵا و خزمەتگوزاری ئاڵوگۆڕ بە دینار بکەن

AM:10:00:15/04/2023

24980 جار خوێندراوەتەوە

بانكی ناوەندی عێراقی رایگەیاند، پێویستە هەموو دابینكەرانی كاڵا و خزمەتگوزاریەكانی ناو عێراق پابەند بن بە نرخی فەرمی ئاڵوگۆڕ و بەكارهێنانی دیناری عێراقی. دەشڵێت، ئەوانەی پابەند نەبن لێپرسینەوەیان لێ دەکرێت.


بانکی ناوەندی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، بانكی ناوەندی سێ گشتاندنی بڵاوكردەوە كە كۆمپانیاكانی نیشتەجێبوون بە نرخی فەرمی دۆلار و نرخی دیناری عێراقی پابەند دەكات.

ئەوەش لەسەر بنەمای بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیران كە تیایدا هەموو دەزگا حكومییەكان و كەرتی تایبەت پابەند دەكات كە نرخی بەرهەمەكانیان بە دیناری عێراقی بدەن و دراوی ناوخۆیی بە نرخی ئاڵوگۆڕی فەرمی وەربگرن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بانكی ناوەندی لیستێكی كۆمەڵگاكانی نیشتەجێبوون و پێشێلكاری كۆمپانیاكانی تۆماركردووە، لەوانە كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبێل كە پابەند نین بە نرخی ئاڵوگۆڕەوە، ئەمەش پێشێلكردنی بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیرانە و لێپرسینەوەیان لێدەکرێت.

دەشڵێت، دەبێت کۆمپانیاکانی نیشتەجێبوونیش بە دینار مامەڵە بکەن و هەر ١٠٠ دۆلارێکیش بە ١٣٢هەزار دینار بێت.













گەلەری