باسیان لەوەشکرد، ئەو هەنگاوەیان بە هەماهەنگی لەگەڵ چەند وڵاتێکی بەرهەمهێنی نەوت دەگرنەبەر بەشێوەیەک دژنەیەتەوە لەگەڵ سیاسەتی پێشووی کەمکردنەوەی نەوت.
پاش بڕیارەکەی ئۆپیکیش بانکی گۆڵدمان ساکس پێشبینیکرد، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە کانونی یەکەمی ٢٠٢٣دا ببێتە ٩٥ دۆلار و لە مانگی کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤دا بۆ ١٠٠ دۆلار بەرزبێتەوە.
رێکخراوی وڵاتانی سەرچاوەی نەوت ناسراو بە "ئۆپیک" لە ساڵی ١٩٦٠ لە بەغدا لەلایەن نوێنەرانی دامەزرێنەری سەرەکی رێکخراوەکە پێکهات کە بریتیبوون لە ئێران و عێراق و کوێت و سعودییە و ڤەنزوێلا، بارەگا سەرەکییەکەی لە شاری ڤیێنایە لە نەمسا.
رێکخراوی ئۆپیک لە ئێستادا لە ١٤ وڵات پێکهاتووە ئەوانیش:
جەزائیر، ئەنگۆلا، کینیای کەمەرەیی، گابۆن، ئێران، عێراق، کوێت، لیبیا، نێجیریا، عومان، کۆماری کۆنگۆ، سعودییە، ئیماڕات، فەنزوێلا.