سەردێڕ:

سیستمی ئەلیکترۆنی نێوان دوو وەزارەتی ھەرێم و بەغدا کەوتەکار

PM:09:04:09/09/2021

6768 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ھەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ سیستمی ئەلیکترۆنی نێوان وەزارەتەکەیان و وەزارەتی بازرگانی عێراق کەوتەکار.


وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ھەرێم راگەیەنراوێکی بڵاکردەوە و تیایدا ھاتووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە سیستمی ئەلیکترۆنی خرایەکار و یەکەمین نووسراو لە نێوان وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی ھەرێم و وەزارەتی بازرگانی عێراق لە رێگەی ئەلیکترۆنەوە نێردرا.
ھەر بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، سیستمەکە لە دوای شەش مانگ تاقیکردنەوە و کارکردن تیایدا خراوەتەکار. 
ئەمەش لەکاتێکدایە، سیستمی ئەلکترۆنی لەنێوان وەزارەتەکاندا بە ئاسانکارییەک بۆ ھاوڵاتییان دادەنرێت، بەجۆرێک ئەگەر لە پێشتردا نووسراوێک زیاتر لە چەند رۆژێکی بخایەندایە، ئێستا لە رێگەی ئەو سیستمەوە کەمتر لە کاتژمێرێک و بەبێ تێچوویەکی کەمتر کارەکان رایی دەکرێن. 

کـ. ئـ












گەلەری