سەردێڕ:

عێراق دوو رێکار بۆ پاڵپشتیکردنی گەنمی ناوخۆی راگەیاند

AM:09:50:14/04/2023

1772 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، بە کەمکردنەوەی هاوردەکردنی گەنم لە وڵاتانی دیکە و کڕینەوەی گەنم لە جوتیاران بە نرخی پاڵپشتیکراو گەنمی ناوخۆی دەپارێزن.


حەیدەر نوری جابر، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی دانەوێڵە رایگەیاند، بە کەمکردنەوەی هاوردەکردنی گەنم لە وڵاتانی دیکە و کڕینەوەی گەنم لە جوتیاران بە نرخی پاڵپشتیکراو گەنمی ناوخۆی دەپارێزن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا حکومەتی عێراق هەر تەنێک گەنم بە ٨٥٠ هەزار دینار دەکڕێتەوە لە کاتێکدا لەدەرەوە نرخی تەنێک گەنم بە ٤٠٠ هەزار دینارە و بەوەش حکومەت پاڵپشتی جوتیاران دەکات بۆ بەرهەمهێنانی گەنم.

باسی لەوەشکرد، کڕینەوەی گەنم لە جوتیاران دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی بەرهەمی گەنم و عێراقیش دەیەوێت بگاتە ئاستی خۆبژێوی لە بەرهەمهێنانی گەنم.

ئەمە لەکاتێکدایە، عێراق ساڵانە پێویستی بە چوار ملیۆن و ٦٠٠ هەزار تەن گەنم هەیە و وەزارەتی بازرگانی عێراق پێشبینی کردووە لەمساڵدا عێراق بتوانێت سێ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار تەن گەنم بەرهەم بهێنێت و دەبێت کورتهێنان بە گەنمی هاوردە لە وڵاتان پڕبکرێتەوە.













گەلەری