سەردێڕ:

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لیستی وڵاتانی قەرزداری بڵاوکردەوە

PM:07:18:13/04/2023

19560 جار خوێندراوەتەوە

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رایگەیاند، ١٩ دەوڵەت لەجیهاندا قەرزداری سندوقەکەن بەشێوەیەک کە هەریەکێکیان زیاتر لە ملیارێک دۆلار قەرزداری سندوقی دراوی نێودەوڵەتین. لەهەمانکاتدا، بەهۆی ئەوەی عێراق قەرزەکانی لە ملیارێک دۆلار کەمترە ناوی لە لیستەکەدا نەهاتووە.


سندوقی دراوی نێودەوڵەتی یەکێکە لە سێ گەورەترین قەرزدەرەکان لە جیهاندا ئەمەش بەهۆی ئەو گرفتانەی کە رووبەڕووی ئابورییە جیهانییە گەشەسەندووەکان بووەتەوە. لەداتاکانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتیدا ئاماژەبەوەکراوە ١٩ دەوڵەت لەجیهاندا زیاتر لە ملیارێک دۆلار قەرزداری سندوقی دراوی نێودەوڵەتین.

بەگوێرەی زانیارییەکانی دامەزراوەی ئابوری نێودەوڵەتی، کۆی گشتی ئەو وڵاتانەی قەرزدارن ژمارەیان ٩٤ وڵاتە و کۆی گشتی قەرزەکانیشییان دەگاتە ١١٤.٢ ملیار دۆلاری ئەمریکی.

بە گوێرەی راپۆرتەکەی سندوقی دراوی نێودەڵەتی پێداچونەوە بەلیستی ئەو وڵاتانەدا کراوە کە بڕی ملیارێک دۆلار یان زیاتر قەرزداری سندوقەکەن و دوایین زانیارییەکانیش لە ١٢ی نیسانی ٢٠٢٣ وەرگیراون کە بەمشێوەیەیە:

ئەرجەنتین: یەکەم وڵاتی جیهانە لەڕووی قەرزدارییەوە و بڕی قەرەزەکەشی بریتییەلە ٣٣.٢٥ ملیار دۆلار. داڕمانی ئابوری ئەو وڵاتە پەیوەندیدارە بە لەدەستدانی بەهای دراوەکەی و بەرزبوونەوەی قەبارەی هەڵئاوسان لەچەند مانگێکی ساڵی رابردوودا کە رێژەی ١٠٠٪ی تێپەڕاندووە.

میسر: دووەم قەرزدارترین وڵاتی جیهانە و بڕی ١٣.٢ ملیار دۆلاری ئەمریکی لەسەر کەڵەکە بووە، هاوکات لە تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوودا حکومەتی میسر رایگەیاند، لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتیدا گرێبەستێکی نوێیان بەمەبەستی وەرگرتنی گوژمەیەکی دیکەی قەرز بەبڕی ١٧ ملیار دۆلار لەگەڵ بانکەکە واژۆ کردووە ئەوەش لەپێناو گەرانەوەی بەها بۆ دراوی ناوخۆیی چارەسەرکردنی گرفتی ئابوری.

بەپێی لێدوانەکانی محەمەد مەعیت وەزیری دارایی میسر لە ماوەی ساڵی رابردوودا نزیکەی ٢٣ ملیار دۆلار لەمیسر چووەتەدەرەوە. ئەوەش لەکاتێکدایە بەگوێرەی دوایین زانیارییەکان لیستی ئەو وڵاتانەی لە ملیارێک دۆلار زیاتر قەرزداری سندوقی دراوی نێودەوڵەتین بەمشێوەیە پۆلێن کراون و عێراق لەلیستەکەدا نییە.

ئەرجەنتین: ٣٣ ملیار و ٢٥١ ملیۆن و ٧١٣ هەزار و ٧٥٠ دۆلار

میسر: ١٣ ملیار و ٤١٩ ملیۆن و ٦٩٦ هەزار و ٦٧١ دۆلار

ئۆکرانیا: هەشت ملیار و ٩٨٠ ملیۆن و ٢٦٩ هەزار و ١٧٢ دۆلار

ئیکوادۆر: شەش ملیار و ٩٦ ملیۆن و ٣٥٠ هەزار دۆلار

پاکستان: پێنج ملیار و ٥٦٦ ملیۆن و ٨٣ هەزار و ٣٣٥ دۆلار

کۆڵۆمبیا: سێ ملیار و ٧٥٠ ملیۆن دۆلار

ئەنگۆلا: سێ ملیار و ٢١٣ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار دۆلار

باشوری ئەفریقا: سێ ملیار و ٥١ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار

نێجیریا: دوو ملیار و ٤٥٤ ،لیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار

کینیا: یەک ملیار و ٧٦٦ ملیۆن و ٦٨٦ هەزار و ٣٠٠ دۆلار

کوت دیڤوار: یەک ملیار و ٥٤٧ ملیۆن و ٦٩٤ هەزار و ٣٣٦ دۆلار

مەغریب: یەک ملیار و ٤٩٩ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دۆلار

تونس: یەک ملیار و ٤٩٦ ملیۆن و ٤٥٧ هەزار و ٩١١ دۆلار

ئەردەن: یەک ملیار و ٤٦٤ ملیۆن و ٩٥٢ هەزار دۆلار

غانا: یەک ملیار و ٢٥٤ ملیۆن و ٤١٥ هەزار و ٥٠٠ دۆلار

کۆنگۆ: یەک ملیار و ١٤٢ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار دۆلار

بەنگلادیش یەک ملیار و ٥٠ ملیۆن و ٢١٠ هەزار و ٨٠٠ دۆلار

سریلانکا: یەک ملیار و ٤١ ملیۆن و ٨٩٢ هەزار و ٥٠٨ دۆلار

کامیرۆن یەک ملیار و هەشی ملیۆن و ٧٨٠ هەزار دۆلار













گەلەری