بهئامادهبوونى نوێنهرى وهزارهتى بازرگاني عێراق له شارى دهۆك پرۆسهى دهركردنى فۆڕمی ئهليكترۆنى خۆراك راگهينێدرا كه لهسهر ئاستى ههرێمى كوردستان يهكهم پارێزگايه دهست دەکات به دروستكردنى فۆڕمی ئەلیکترۆنى خۆراک.
ماجید سەید ساڵح جێگری پارێزگاری دھۆک، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا لە شاری دھۆک ئاماژە بەوەدا، لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان، دھۆک یەکەم پارێزگایە دەست دەکات بە دروستکردنی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک.
وتیشی، فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک
بۆ پڕۆسەی ھەڵبژاردن ئاسانکاری دەکات و بۆ ھاوڵاتییان و ھەڵگرتنی باشتر و ئاسانترە
لە فۆڕمی کاغەز و لیستی دەنگدەران پاک دەکرێتەوە، ئەوانەی لەژیاندا نەماون لەمەودا
دەزانین چەند کەسن و لیستەکە پاک دەکرێتەوە.
لە رێکەوتی ٩ی ٤ی ٢٠٢٣، وەزارەتی
بازرگانی عێراق دەستپێکردنی پرۆسەی دەرھێنانی فۆڕمی خۆراکی ئەلیکترۆنی راگەیاند کە
جێگەی فۆڕمی خۆراکی مانگانەی ھاوڵاتییان دەگرێتەوە کە بەشێوەی کاغەز بوو و لە ئاستی
پارێزگاکانی عێراق وەک قۆناغی ئەزموونی، پرۆسەی دەرکردنی فۆڕمی خۆراکی ئەلیکترۆنی
وەکو یەکەم پارێزگا لە نەجەف ئەنجامدرا.
لەلایەن خۆیەوە، ئیبتیهال
هاشم سابت بەرێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاماژەی بەوەدا، دوای ئەوەی
دەرکردنی فۆڕمی خۆراکی ئەلیکترۆنی لە پارێزگای نەجەف سەرکەوتنی بەدەستھێنا، بەنیازن
لە ھەموو پارێزگاکانی عێراق فۆڕمی خۆراک بکەنە ئەلکترۆنی.
وتیشی، بەئەلیکترۆنیکردنی فۆرمی خۆراک ھەنگاوێکی گرنگە
و دەبێتە ھۆی ئەوەی ئاسانکاریی باش بۆ ھاوڵاتییان بکات. لە دھۆکیش ٣٠٣ ھەزار فۆڕمی
خۆراکی ئەلیکترۆنی چاپ دەکرێن و لە رێی بریکارەکانی خۆراکەوە دابەشی دەکەن.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە رۆژی
١٠ی ٤ی ٢٠٢٣ یاسین مەحمود بەرێوبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن
ئاڕ تی راگەیاند، دەستکراوە بە جێبەجێکردنی بڕیاری بە ئەلیکترۆنیکردنی فۆڕمی دابەشکردنی
بەشەخۆراک.
دەشڵێت، "لەئێستادا لە
پارێزگای دهۆک دەستکراوە بە دابەشکردنی بەشەخۆراک بە ئەلیکترۆنی".
باسی لەوەشکرد، بڕیارە ئەو
لیژنەیە لە هەفتەی داهاتوو سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پسوڵەی خۆراکی سلێمانی بکەن.
فۆڕمی خۆراکی مانگانەی ھاوڵاتییان
لە عێراق لە ساڵی ١٩٩٧ کاری پێکراوە کە لە رێگەیەوە ھاوڵاتییان بەشە خۆراکی مانگانە
وەردەگرن.