PM:01:14:13/04/2023
26796 جار خوێندراوەتەوە
پارێزگاری بانکی ناوەندی رایگەیاند، لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار و لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رێککەوتوون بۆ فراوانکردنی سەکۆی ئەلیکترۆنی ئاڵوگۆڕی دراو.
عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی لە کۆنفراسنێكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، داواکارییەکانی ئەمریکا بۆ رێکخستنی حەواڵە بانکییەکان وەک بەربەست لێی ناڕوانرێت بەڵکو وەک ئامڕازێکە بۆ بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە.
ئاماژەی بەوەشدا،
لە ئێستادا لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار
و ئەو کێشەیە هیچ پەیوەندییەکی بە قەیرانی دارایی ناوخۆەوە نییە، بەڵکو پەیوەستە بە
رێکاری وردبینی پێشوەختە لە پرۆسەکانی حەواڵەی دەرەکی دراوی بیانی.
ئەوەشی خستەڕوو، پرۆسەی حەواڵە دەرەکییەکان لە رێگەی
سەکۆی ئەلکترۆنییەوە بە شێوەیەکی خێرا گەشەی سەندووە و ئەوەش هاوسەنگییەکی لە نێوان
خواست و خستنەڕووی دۆلار دروست کردووە و لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رێککەوتوون
لەسەر فراوانکردنی وێستگەکانی حەواڵەی دەرەکی.