سەردێڕ:

بەپێى رەشنووسى بودجەى عێراق نزیکەى ٧٣٠ هەزار کەس دادەمەزرێن

AM:09:13:13/04/2023

2228 جار خوێندراوەتەوە

لە رەشنووسى بودجەى عێراقدا، ٧٣٠ هەزار کورسى و هەلى دامەزراندن بۆ ناوچە جیاوازەکانى عێراق دیاریکراوە .


وەک ئەوەى کە لە رەشنووسى بودجەى عێراقدا هاتووە کە ئێستا لاى لیژنەى داراییە، ئەو کەسانەی ئەمساڵ وەکو فەرمانبەری هەمیشەیی حکومەت دادەمەزرێن ژمارەیان ٧٢٩ هەزار و ٦٠٨ کەسە.

ئەو ژمارەیە پێکدێن لەو کەسانەى کە پێشتر لەسەر کار لادراوان، یان گرێبەستیان هەڵوەشێنراوەتەوە، لەگەڵ هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا، یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان، فەرمانبەرە گرێبەستەکان.

لە رەشنووسی بودجەی عێراقدا، ژمارەی فەرمانبەران چوار ملیۆن و ٩٦ هەزار و ٨٠١ کەسە و بڕی زیاتر لە ٥٩ تریلیۆن و ٦٤٩ ملیار دیناریان بۆ تەرخانکراوە کە رێژەی ٧٥٪ـی بودجەی بەکاربردن پێکدەهێنێت.

رەشنووسی بودجەی عێراق، زیاتر لە ١٩٩ تریلیۆن دینارە و بۆ ماوەى سێ ساڵە، لە پەرلەمان خوێندنەوەى یەکەمى بۆ کراوە و چاوەڕوان دەکرێت دواى جەژن خوێندنەوەى دووەمى بۆ بکرێت و پەسەند بکرێت، پشکى هەرێمیش لە بودجەکەدا زیاتر لە ١٦ ترلیۆن دینارە.













گەلەری