وەزیری دارایی هەرێم رایگەیاند، موچەی ٢٠ هەزار موچەخۆریان راگرتووە کە دوو موچەیان وەرگرتووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاوات جەناب وەزیری دارایی هەرێم بە ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراقی راگەیاند، موچەی ٢٠ هەزار موچەخۆری هەرێم راگیراوە کە دوو موچەیان وەرگرتووە.
ئاوات جەناب ئاماژەی
بەوەشدا، هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی موچەی فەرمانبەرانی مانگانە پێویستی بە
٩٠٠ ملیار دینار هەیە.
لەبارەی داهاتی
ناوخۆیی هەرێمەوە، وەزیری دارایی ئاشکرایکرد، داهاتەکە مانگانە دەگۆڕێت، بەڵام بەشێوەیەکی
گشتی نزیکەی ٢٤٠ ملیار دینار دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە،
لەبارەی ناردنی ٢٠٠ ملیار دینار بۆ هەرێم لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵییەوە، ئاوات جەناب
ئاماژەی بەوەدا، وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵی پابەندنییە بەوەی بەردەوام و بەشێوەیەکی
رەها مانگانە ئەو بڕە پارەیە بۆ هەرێم بنێرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە،
سەرەڕای ئەوەی ماوەی چەند مانگێک بوو داهاتەکانی حکومەتی هەرێم بەردەوام لە زیادبووندابوون
و بەشی دابەشکردنی موچەی دەکرد بەبێ لێبڕین، بەڵام دوو مانگ بەر لە ئێستا، کاتێک بەغدا
بڕی ٢٠٠ ملیار دیناری بۆ هەرێم نارد و هیچ بیانوویەک نەمایەوە بۆ بەردەوامیدان پێی،
بڕیاردرا بێ لێبڕین موچە دابەشبکرێت تا ئەو کاتەی بەغدا لە ناردنی ئەو بڕە پارەیە
بەردەوام بێت.
كـ. ئـ