بە گوێرەی راپۆرتێکی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، ئابوری عێراق لەمساڵدا بە رێژەی ٣.٧٪ گەشە بکات و هۆکاری گەشەسەندنەکەش دەگەڕێتەوە بۆ بەرزی نرخی نەوت.
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی راپۆرتی وەرزی یەکەمی ئەمساڵی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، پێشبینی دەکرێت ئابوری سعودییە کە خاوەن گەورەترین ئابوری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە لەمساڵدا بە رێژەی ٣.١٪ گەشە بکات و لە ساڵی داهاتووش بە رێژەی ٣.٢٪.
ئاماژەی بەوەشداوە،
لە ساڵی ٢٠٢٣ ئابوری عێراق بە رێژەی ٣.٧ ٪ گەشە دەکات و قەتەریش ئابووریەکەی بە رێژەی
٢.٤٪ گەشە دەسەنێت. دەوڵەتی ئیماڕاتیش رێژەی گەشەسەندی ئەمساڵی ٣.٥٪ بۆ ٣.٩٪ دەبێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو،
گەشەسەندنی ئابوری ئەو وڵاتانە پەیوەستە بە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەسەر ئاستی جیهانی
و لە کاتێکدا هەندێک وڵاتی دیکە پشت بە هاوردەی نەوت دەبەستن و ئەوەش کورتهێنان لە
باڵانسی هاوسەنگی دارایی ئەو وڵاتانە دروست دەکات.
ئەوەش لە کاتێکدایە، عێراقیش یەکێکە لە وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت و بۆ
بەشێکی زۆری داهات و ئابوری وڵاتەکەی پشت بە بەرهەمهێنان و فرۆشتنی نەوت دەبەستێت.