سەردێڕ:

سزادراوێکی بادینان لە رێی ئێن ئاڕ تییەوە لە زیندانەوە پەیامێک بڵاودەکاتەوە

PM:05:16:09/09/2021

10108 جار خوێندراوەتەوە

پاش ئەوەی ئەمڕۆ چوار سزادراوی بادینان زیندانى ئاسایشی هەولێرەوە گواسترانەوە بۆ چاکسازى گەوران، ئەیاز کەرەم یەکێک لە سزادراوانی بادینان لە زیندانەوە پەیامێکی لە رێی ئێن ئاڕ تییەوە بڵاوکردەوە.


لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ئەیاز کەرەم یەکێک لە سزادراوانی بادینان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "لە هەفتەی رابردووەوە دەستیان بە مانگرتن بۆ ئازادی کردووە و دۆخیان بەرەو خراپی دەڕوات."

ئەیاس ئەکرەم سوپاس و پێزانینی خۆی بە هەموو خەمخۆرانی کەیسەکەیان دەربڕی.

باسی لەوەشکردووە، "شوێنی من، شێروان شێروانی، شڤان سەعید و هاریوان عیسا گواستراونەتەوە لە ئاسایشی گشتیەوە بۆ چاکسازی گەورانی هەولێر.

داواشیان لە بەرپرسانی زیندانەکە کردووە بەیەکەوە بن، بەڵام رێگەیان نەداوە بەیەکەوەبن و لە یەکترجیاکراونەتەوە.

ماوەی زیاتر لە نۆ مانگە، ژمارەیەک چالاکوان و رۆژنامەنووسی بادینان لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمەوە بەچەند تۆمەتێک دەستگیرکراون، دواتریش دادگای پێداچوونەوەی هەولێر بڕیاری سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بۆ پێنج لەو دەستگیرکراوانە دەرکرد، سەرباری رەخنەکانیش لە بڕیارەکە، بەڵام دواجار دادگای پێداچوونەوە بڕیارەکەی پەسەندکرد.

هاوکات، مونا یاقو سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤی هەرێم لەبارەی دەستگیرکراوانی بادینانەوە باسی لەوەکردووە، دەستگیرکراوانی بادینان لە شوێنێکی زۆر قەرەباڵغدان و ئەوەش به‌تایبه‌تی بۆ ئەم بارودۆخه‌ی کۆرۆنا به‌دڵنیاییه‌وه‌ شتێکی مه‌ترسیداره‌.














گەلەری