سەردێڕ:

رێگای نێوان ئەم دوو پارێزگایە داخرا

PM:04:53:09/09/2021

73908 جار خوێندراوەتەوە

دانیشتووانی گوندی سماقوڵی خۆپیشاندانیان کرد و داوای دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان و زیادکردنی ڤۆڵتییەی کارەبایان کرد کە بە وتەی خۆیان ماوەیەکی زۆرە ڤۆڵتییەی کارەباکانیان کەمکراوەتەوە، هاوکات، بەهۆی خۆپیشاندانەکەوە رێگای نێوان هەولێر ـ سلێمانی داخرا.


یەکێک لە بەشداربووانی خۆپیشاندانەکە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، جگە تەواوی خراپی خزمەت گوزارییەکان، ماوەی ساڵێکە ڤۆڵتییەی کارەبای ناوچەکە کەمکراوەتەوە بەشێوەیەک کەمترین ئامێرێکی کارەبایی لە ماڵەکانماندا کاردەکات.

هاوڵاتییەکی دیکەی بەشدار لە خۆپیشاندانەکە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، خزمەتگوزارییەکان زۆر کەم و خراپن و بە تایبەتی رێگاوبان و کارەبا و زۆربەی ماڵەکان ئامێرە کارەباییەکانیان سوتاون.

لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکەیانەوە ئەو هاوڵاتییە ئاشکرایکرد، بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکانیان سەردانی قەزای کۆیەیان کردووە و پێیان راگەیاندوون ئەوان سەر بە پارێزگای هەولێرن، کاتێک سەردانی هەولێریان کردووە پێیان وتوون ئێوە سەربە زۆنی سەوزن.


 













گەلەری