سەردێڕ:

بازرگانی عێراق: ئەمساڵ چوار ملیۆن تەن گەنم بەرهەمدەهێندرێت

PM:12:27:11/04/2023

1612 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، لەمساڵدا بەرهەمهێنانی گەنم زیاد دەکات بە بڕی چوار ملیۆن تەن و ئەو ڕێژەیەش ٨٥%ى پێداویستى وڵات بە گەنم پڕ دەکاتەوە.


بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاندووە، بەرهەمی گەنم لەمساڵدا دەگاتە چوار ملیۆن تەن و ساڵی ڕابردووش دوو ملیۆن و ٢٠٠ هەزار تەن بووە. عێراق خۆی پێویستی بە چوار ملیۆن و ٦٠٠ تەنە بەو پێیەش پارساڵ بەشى پێداویستی بە ٤٠%ى پڕکردووەتەوە.

دەشڵێن، ئەمساڵ تەنها ٦٠٠ هەزار تەن گەنم بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی ناوخۆ و لە وڵاتانی ئوستورالیا و کەنەدا و ئەمریکا هاوردەکەن.

بەهۆى پاڵپشتى تەواوى حکومەتى عێراق بۆ جوتیاران و بارینى بارانى پێویستەوە لەمساڵدا پێشبینى دەکرێت بەرهەمى گەنم بەشێوەیەکى بەرچاو زیاد بکات.













گەلەری