سەردێڕ:

بانکى ناوەندیی ئەمڕۆ زیاتر لە ٢١٣ ملیۆن دۆلارى خستەبازاڕەوە

PM:04:30:10/04/2023

1616 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ بانکى ناوەندی عێراق زیاتر لە ٢١٣ ملیۆن دۆلارى خستەبازاڕەوە، لەو بڕەش ٣٠ ملیۆنى بە کاش و ١٨٢ ملیۆنیشى بەشێوەى هەناردە بووە.


ئەمڕۆ بەهاى ١٠٠ دۆلار لە هەرێم دابەزى بۆ ١٤١ هەزار و ٥٠٠ دینار، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی هەولێریش بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، نرخی دۆلار زیاتر دادەبەزێت.

لە ماوەی هەفتەی رابردوودا بەهۆی زیادبوونی رێژەی خستنەبازاڕی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندییەوە نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم و عێراق دابەزینی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە و ئەمڕۆش نرخی دۆلار بەردەوامە لە دابەزین.

وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی زیادبوونی رێژەی دۆلار لە بازاڕدا لە ماوەی هەفتەیەک یان دوو هەفتەی دیکەدا نرخی دۆلار دەگاتە ١٣٧ هەزار دینار.

باسی لەوەشکرد، بانکی ناوەندی بەردەوام دەبێت لە زیادکردنی خستنەبازاڕی دۆلار تاوەکو بەهای ١٠٠ دۆلار دەبێتە ١٣٢ هەزار دینار.

بانکی ناوەندی عێراقیش لەوبارەیەوە دەڵێت، "نزمبوونەوەی بەهای دۆلار پەیوەستە بە جێبەجێکردنی رێکارەکانی بەرزکردنەوەی بەهای دیناری عێراقی و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ یەکسانکردنی نرخی دۆلار لە بازاڕەکان لەگەڵ نرخی دۆلار لە بانکی ناوەندی."

پێشتریش، نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئاماژەی بەوەدا، رێکارەکانی بانکی ناوەندی بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار بەردەوامە و لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوو کاریگەرییەکانی دەردکەوێت و بەهای دۆلار کۆنتڕۆڵ دەکرێتەوە.













گەلەری