وەزارەتی پەروەردەی حکومەتى هەرێمی کوردستان ساڵنامەی خوێندنی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢١-٢٠٢٢ بڵاوکردەوە و تیایدا، تەواوی وادەکانی رۆژانی خوێندن و پشوو دەستنیشانکراوە.
لەنوسراوێکدا، ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم داوای لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لەهەرێمى کوردستان بە حکومی و ناحکومییەوە کردووە، کە پابەندی ئەو ساڵنامەیە ببن.
لەساڵنامەکەدا، تەواوی رۆژەکانی دەوامکردن،
رۆژانی تاقیکردنەوەکان و رۆژانی پشوو لەتەواوی ساڵی خوێندنی ٢٠٢١-٢٠٢٢دا دەستنیشانکراوە
و لەتەواوی هەرێمی کوردستان پەیڕەو دەکرێت.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، وەزارەتی پەروەردەی
حکومەتی هەرێم رۆژی ١٤ی ئەم مانگەی وەک یەکەم رۆژی دەستپێکردنی ساڵی خوێندنی
٢٠٢١-٢٠٢٢ دەستنیشانکرد و راشیگەیاند، "بەجێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکانەوە پرۆسەی خوێندن
دەستپێدەکاتەوە.