سەردێڕ:

وەزارەتی ناوخۆی عێراق تێچووی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفیری کەمکردەوە

PM:10:01:09/04/2023

12636 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، داوایان لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆی سەرجەم پارێزگاکان کردووە کە بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ٥٠٪ی تێچووی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری کەمدەکرێتەوە. دەشڵێت، " میکانیزمی دووهێندەبوونی پێبژاردنی سەرپێچییەکانی شۆفێر بەکارناهێنرێت".


وەزارەتی ناوخۆی عێراق نووسراوێکی فەرمی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سەرجەم پارێزگاکانی عێراق کردووە و تێیدا هاتووە، بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ٥٠٪ی تێچووی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری کەمدەکرێتەوە.

ئاماژە بەوەشدراوە، ٥٠٪ی تێچووی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلیش کەمدەکرێتەوە و میکانیزمی دووهێندەبوونی پێبژاردنی سەرپێچییەکانی شۆفێر بەکارناهێنرێت.

دەشڵێت، "وادەی پێبژاردنەکەش لە ٧٢ کاتژمێرەوە بۆ حەوت رۆژ زیادکراوە".

ئەمە لەکاتێکدایە، لە ساڵی رابردووش بە هەمان شێوە بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە پێناو کەمکردنەوەی تێچوو، گرێبەستی کۆمپانیاکانی پشکنینی توندوتۆڵی ئۆتۆمبێل لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆی عێراق هەڵوەشایەوە.

جگە لەوەش، گرێبەستی لەگەڵ سەرجەم کۆمپانیاکانی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری هەڵوەشاندەوە و لە ئێستادا هاوڵاتییان لە دامەرزاوەکانی حکومەت، کاروباری دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری ئەنجامدەدەن.













گەلەری