سەردێڕ:

سەرۆکی فەرەنسا داوایەکی ئاڕاستەی وڵاتانی ئەوروپا کرد

PM:06:55:09/04/2023

4536 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، لەسەر وڵاتانی ئەوروپا پێویستە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا کەمبکنەوە و کەمتر پشت بە دراوی دۆلار ببەستن و بەشدار نەبن لە قەیرانی تایوان کە ناکۆکی لە نێوان چین و ئەمریکا دروست کردووە.


ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، لەسەر ئەوروپا پێویستە بەرەنگاری ئەو فشارانە بێتەوە کە وای لێدەکات ببێتە شوێنکەوتەی ئەمریکا و پێویستە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتە کەمبکاتەوە.

دەشڵێت، "نابێت ئەوروپا بەشداری لە ناکۆکییەکانی چین و ئەمریکا بکات لەبارەی تایوانەوە."

ئاماژەی بەوەشدا، ئایا بەشداریکردن لە قەیرانی تایوان کە ناکۆکی لە نێوان چین و ئەمریکا دروست کردووە بە بەرژەوەندی یەکێتی ئەوروپا کۆتایی دێت؟ هەروەها، هۆشداری ئەوەی دا، دەکرێت ئەوروپییەکان ببنە شوێنکەوتەی سیاسەتی ئەمریکا.

سەرۆکی فەڕەنسا باسی لەوەشکرد، لەسەر وڵاتانی ئەوروپا پێویستە پشتبەستن بە دۆلاری ئەمریکی کەمبکنەوە لە دەرەوەی سنووری وڵاتەکانیان و حوکمی خودی ستراتیژی بەکاربهێنن کە بڕیارە فەرەنسا بەکاریبهێنێت بۆ ئەوەی ببێتە زلهێزی سێیەم.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە سێ رۆژی رابردوو، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا سەردانی چینی کرد و لەگەڵ کاربەدەستانی ئەو وڵاتە کۆبووەوە و ماوەی سێ رۆژ لە چین مایەوە و لەگەڵ سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە باسی لە دانوستانی ئاشتی بۆ کۆتایهێنانی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا کرد.













گەلەری