سەردێڕ:

هێزێکى ئەمنى یەکێتى هەڵدەکوتنە سەر کۆمپانیایەک

PM:01:56:09/09/2021

43976 جار خوێندراوەتەوە

پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ هێزێکى ئەمنى یەکێتى هەڵدەکوتنە سەر کۆمپانیاى گاسن و دواتریش چواردەورى کۆمپانیاى فاروق گروپیان داوە.


بەگوێرەى زانیارییەکانى پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى ئەمڕۆ پێنجشەممە هێزێکى ئەمنى یەکێتى هەڵیانکوتاوەتە سەر کۆمپانیاى گاسن.

بەوتەى یەکێک لە کارمەندانى کۆمپانیاکە بۆ ماوەى کاتژمێرێک لەوێ ماونەتەوە و کارمەندانى سەرجەم بەشەکانیان کۆکردۆتەوە و مۆبایلەکانیان لێ وەرگرتوون و هەر بەوتەى ئەو کارمەندە بەشێکى دەرگا و پەنجەرەکانى کۆمپانیاکە شکێنراوە.
ئەو کارمەندەى کۆمپانیاى گاسن ئەوەشى خستەڕوو کە وا هێزەکە هیچ فەرمانێکى دادگایان پێ نەبووە و کارمەندێکیان دەستبەسەرکردووە و لەگەڵ خۆیاندا بردوویانە و ئازارى سێ کارمەندى دیکەیان داوە. 

سالار عەباس، بەڕێوبەرى بەشى بارکردن لە کۆمپانیاى گاسن بە ئێن ئاڕ تى وت "سوکایەتى بە کارمەندەکانمان کراوە و لەدواى دوو کاتژمێر هێزێکى پۆلیس گەیشتوونەتە لامان و ئێمە سکاڵا تۆمار دەکەین".

ئەوەشى خستەڕوو "هێزەکە دەمامکدار بووە و نازانین کێن".

هەر بەگوێرەى زانیارییەکان ئەمڕۆ هەمان هێز چواردەورى کۆمپانیاى فاروق گروپیان داوە.













گەلەری