سەردێڕ:

ناتۆ: لە بابەتی تیرۆر و مافەکانی مرۆڤ تاڵیبان دەبێت پابەندی بەڵێنەکانی بێت

PM:01:01:09/09/2021

2336 جار خوێندراوەتەوە

سکرتێری گشتیی ناتۆ لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەکرد دەبێت تاڵیبان بەڵێنەکانی جێبەجێبکات.


بەپێی راگەیەندراوی ناتۆ، سکرتێری گشتی ناتۆ لە میانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا، جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت تاڵیبان، پابەندی بەڵێنەکانی ببێت لە بابەتی تیرۆر و مافەکانی مرۆڤ و رێگەدان بەو کەسانەی کە دەیانەوێت ئەفغانستان بەجێبھێڵن.

ئاماژەی بەوەشکرد، تاکو ناتۆ ئەفغانستانی جێھێشت دەستکەوتی باشی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەدەستھێنا و رایگەیاند، بوونی ناتۆ لەم وڵاتە بووە ھۆکاری باشکردنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە بۆ ماوەی دەیان ساڵ.

سکرتێری گشتیی ناتۆ ئەوەشی خستەڕوو، بۆ ئەوەی رێگە بە گروپە چەکدارییەکان نەدرێت لە داھاتوودا سەرلەنوێ لە ئەفغانستان خۆیان رێکبخەنەوە، پێویستە سەرجەم ھاوپەیمانانی ناتۆ پێکەوە لە دژی تیرۆر بوەستنەوە.













گەلەری