PM:12:59:09/09/2021
5360 جار خوێندراوەتەوە
لەناو رووباری براهماپوترا لە ویلایەتی ئاسام لە باکوری رۆژهەڵاتی هیندستان، دوو یەخت بەیەکیاندا کێشا و لە ئاکامدا، یەک کەس گیانی لەدەست دا و ٣٠ی دیکەش بێسەروشوێن بوون.
بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی لە راگەیەندراوەکانی هیندستاندا بڵاوکراونەتەوە، لەناو رووباری براهماپوترا یەختێک خۆی کێشاوە بە یەختێکی دیکەدا کە روبەڕوی هاتووە.
بەرپرسانی پۆلیس،
ئەوەیان ئاشکراکردووە کە تواندراوە، ٤٣ کەس رزگار بکرێن، بەڵام یەک کەس گیانی لەدەستداوە
و ٣٠ی دیکەش بێسەروشوێن بوون و لە ئێستاشدا گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە.