دوای سەردانەکانی سەرۆکی تایوان بۆ ئەمریکا، سوپای چین دەستی بە مانۆڕێکی سەربازیی هاوبەشی هێزەکانی زەمینی و ئاسمانی و دەریایی وڵاته‌كه لە دەوروبەری دوورگەی تایوان كرد.
تەلەفیزیۆنی حكومه‌تی چین (CCTV)بڵاویکردەوە، فەرماندەیی بەرەی رۆژهەڵاتی سوپای رزگاریخوازی گەلی چین ئاماژەی بەوەداوە، ئەو مانۆڕە سەربازییە كه ناوی "شمشێری هاوبەش"ی لێنراوه.
دەشڵێت، ئامانج لە
مانۆڕەکە ئه‌وه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی هاوكات هێزە چەکدارەکانی چین لەرێگەی گەمارۆدان و
فشار خستنه‌سه‌ر له هه‌موو لایه‌كه‌وه، کۆنترۆڵی دەریا و ئاسمان و زانیاریی
دوورگه‌كه بکەن.
هاوکات، شی یی وتەبێژی فەرماندەیی
بەرەی رۆژهەڵاتی سوپای رزگاریخوازی گەلی چین رایگەیاند، ئەمە هۆشدارییەکی جددییە
دژی هه‌ریه‌ك له هێزە جوداخوازەکان کە داكۆكی لە سەربەخۆیی تایوان دەکەن و كاره
ئیستفزازییه‌كانی ئه‌وان كه به یه‌كده‌ستی تاوانكاریی لەگەڵ هێزه بیانییەکان ئه‌نجامیده‌ده‌ن.
لەلایەن خۆیەوە، وەزارەتی
بەرگریی تایوان رایگەیاند، لە نیوە شەوی رابردووەوە تا ئێوارەی ئەمڕۆ ٧١ فڕۆکە و نۆ
کەشتی جەنگی چین لە دەوروبەری دوورگەکە بینراون.
ئاماژه به‌وه‌شکراوە، سەکۆی
موشەکهکانی هێزەکانی وشکانی سه‌ربه فەرماندەیی بەرەی رۆژهەڵاتی سوپای رزگاریخوازی
گەلی چین، كه‌شتییه جه‌نگییه‌كان، كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگر و کەشتی مووشه‌كهه‌ڵگری هێزی
دەریایی، هه‌روه‌ها له وشكانیشه‌وه سیستەمی مووشەکی دژە کەشتی و فڕۆکە جەنگییەکان،
فڕۆکەی ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و تانکەری هێزی ئاسمانیی و سیستمی مووشەکی ئاڕاسته‌كراو
سه‌ربه هێزه موشەکییهكان له مانۆڕه‌كه‌دا بەشدارییان کردووه.
فه‌رمانگه‌ی ئاسایشی دەریایی
پارێزگای فوچین کە دەکەوێتە بەرامبەر کەنارەکانی تایوان له چین ئاشکرای کرد، مانۆڕه‌كه
رۆژانی ١٣،١١، ١٧و ٢٠ی نیسان دووبارە دەبێته‌وه و داوا کرابوو سەرجەم کەشتییە مەدەنی
و بازرگانییەکان لەو بەروارانەی ئاماژەیان پێکراوە نەچنە ناوچه‌كه.