سەردێڕ:

حکومەتی تایوان: چین بۆماوەی سێ رۆژ مانۆڕی سەربازی لە گەرووی تایوان راگەیاندووە

PM:03:55:08/04/2023

2376 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی تایوان رایگەیاند، ماوەی سێ ڕۆژە چین دەستیکردووەتەوە بە مانۆڕە سەربازیەکانی، وەزارەتی بەرگری تایوانیش دەڵێت، لە گەرووی تایوان هەشت کەشتی و ٤٢ فڕۆکەی جەنگەی بەکارهاتوون.


سەرۆکی تایوان رایگەیاند، لە ساڵانی رابردوودا رووبەڕووی فراوانخوازی تاکڕەوی بەردەوام بوونەتەوە، وتیشی، بەردەوام دەبن لە کارکردن لەگەڵ ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی هاوبیر بۆ ئەوەی بە هاوبەشی بەرگری لە بەهاکانی ئازادی و دیموکراسی بکەن.

هاوکات، وەزارەتی بەرگری تایوانیش لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە گەرووی تایوان چین بۆ ماوەی سێ رۆژ مانۆڕی سەربازی راگەیاندووە، دەشڵێت، لە مانۆڕەکەدا هەشت کەشتی جەنگی و ٤٢ فڕۆکەی جەنگی بەکارهاتوون.

دەستپێکی مانۆڕە سەربازیەکانی چین لە دوای رۆژێک لە گەڕانەوەی سەرۆکی تایوان دێت لە سەردانەکەی بۆ ئەمریکا و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا.













گەلەری