PM:12:11:09/09/2021
53460 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، هیچ مەترسییەک لەسەر ٢٠٠ ملیار دینارەکەی بەغدا نییە و بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانان و ئەندامی شاندی دانووستانکاری هەرێم لەمیانەى ئەنجامدانى کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى کە پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى ئامادەى بوو، ئاماژەى بەوە کرد "ئامادەکاری دەکەن بۆ سەردانیکردنی بەغدا جارێکی دیکە، سەردانەکەش دەکەوێتە پێش هەڵبژاردن یان دوای هەڵبژاردن".
دارا ڕەشید
وتیشی: ئەوان وەک هەرێم پابەندی هەموو بڕگەکانی ریکەوتنەکان بوون لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی.
ئەوەش لە کاتێکدایە، چەندین مانگە موچەخۆرانی هەرێم بە لێبڕینی ٪٢١ەوە
موچە وەردەگرن، بڕیاری لێبڕینی موچە لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لەلایەن کابینەی نۆیەمەوە
درا، لەپاش یەک ساڵ و یەک مانگ و چوار رۆژ بڕیاری لێبڕینی موچە هەڵوەشایەوە.
هێرش قادر، هەولێر