سەردێڕ:

لە رووداوێکى تەمومژاویدا شوانێک گیانیلەدەستدا

PM:12:06:09/09/2021

12356 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى رایگەیاند "لە گوندى کانى مستەفا سەر بە ناحیەى تەکیەى کاکە مەند، شوانکارەیەک لەکاتى لەوەڕاندنى مەڕدا لە رووداوێکى گوماناویدا، گیانیلەدەستدا".


ئەمڕۆ پێنجشەممە، پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى ئاماژەى بەوە کرد "دوێنێ لەگوندی (کانی مستەفا)ی سەر بە ناحیەی تەکیەی کاکەمەند،کوڕە شوانکارەیەکی تەمەن ١٨ ساڵ لەکاتی شوانی و لەوەڕاندنی مەڕدا گیانیلەدەستدا".

لەبارەى رووداوەکە مەمەد رەشید، بەڕێوەبەری ناحیەی تەکیەی کاکەمەند بە ئێن ئاڕتی ڕاگەیاند، تائێستا ڕوون نییە کە گیانلەدەستدانی ئەو شوانکارە چۆن بووە.

وتیشى "ئەوەشی دەوترێت گورگ ورگی هەڵدڕیوە، تەنها قسە و گومانە، چونکە ناوچەکە گورگی نییە".

بەڕێوەبەری ناحیەی تەکیەی کاکەمەند ئاماژەى بەوە کرد "ئەو شوانکارەیە مۆبایلەکەی دیارنییە و ئێستاش تەرمەکەی لەپزیشکی دادوەریە و دوای توێکاریکردنی ڕاستی مردنەکەی دەردەکەوێت".

 

شاڵاو عەلى، سلێمانى













گەلەری