سەردێڕ:

نوێترین زانیاری لەبارەی چاپکردنی ٢٠ هەزار دینارییەوە

AM:11:08:07/04/2023

28864 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندی رایگەیاند، ئەگەری هەیە چاپی ٢٠ هەزار دیناری دروست بکەن و بەڕێوەبەرایەتی هەناردە و گەنجینەی سەر بە بانکەکە توێژینەوە لەسەر دروستکردنی ئەو چاپە نوێیەی دینار دەکەن ئەویش لە پێناو پشتیوانی کردن لە داواکارییەکانی بازاڕ و پەرەپێدان و سنووردارکردنی کردەوەکانی ساختەکاریی دراو.


ئیحسان یاسری راوێژکاری بانکی ناوەندی عێراق بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند، چاپکردنی ٢٠ هەزار دیناری دەچێتە بواری پرۆسە نەختینەییە سروشتییەکانی بانکی ناوەندییەوە و لە ئێستادا لە چوارچێوەی پێداچوونەوەی زنجیرەی کاغەزی دراوە نیشتیمانییەکاندایە.

دەشڵێت، ئەم چاپە نوێیەی دینار دەبێتە ناوەندی پەیکەری دراوی دینار و زیادبوونی چاپی پێنج هەزاری و ١٠ هەزاری.

ئیحسان یاسری ئاماژەی بەوەشدا، بڕی دراوی دیناری ئاڵوگۆڕکراو لە نێوان هاوڵاتییان لە بانکەکان بریتییە لە ٨٤ ترلیۆن دینار و دەستپێکردنی چاپی ٢٠ هەزار دیناری نابێتە هۆی زیادبوونی ئەو بڕە، چونکە دەچێتەوە سیستەمی نەختینەیی ئێستا.

ئەوەشی خستەڕوو، چاپکردنی ٢٠ هەزار دیناری نابێتە هۆی نزمبوونەوەی بەهای دینار و کاریگەری نابێت لەسەر ئاست و قەبارەی هەڵئاوسان لە بازاڕەکان، چونکە هەڵئاوسان پەیوەندی بە سیاسەتی ئابورییەوە هەیە نەک بە سوڕی نەختینەیی.

ئەوەشی ئاشکراکرد، بەڕێوەبەرایەتی هەناردە و گەنجینەی سەر بە بانکی ناوەندی توێژینەوەی ورد لەسەر ئەگەری چاپکردنی ٢٠ هەزار دیناری و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵیدا لە نێو ئەو گەشەسەندنە داراییەی کە بازاری دارایی عێراقی پێدا دەڕوات.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٦ی ١٠ی ٢٠٢٢ ئیحاسان شەمران راوێژکاری بانکی ناوەندی بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند، ئەوان بەنیازنین جگە لە پارەی ٥٠ هەزاری پارەی بەها بەرزتر چاپ بکات. وتیشی، ئەو پارە ٢٠ هەزارییەی چاپدەکرێت بەشێوەیەکە هێمای ئەمنی تۆکمەی پێوەدەبێت تا نەتوانرێت ساختە بکرێت.

ئیحسان شەمران ئەوەشی ئاشکرا کرد،قەبارەی پارەی ٢٠ هەزاری بە ئەندازەی قەبارەی ٥٠ هەزاری دەبێت و چەندین هێما و شوێنەواری عێراقی لەسەر چاپدەکرێت.













گەلەری