دوای ئەوەی لە بازاڕە جیهانیەکان بەهای ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتە سەروو دوو هەزار دۆلار، لە ئێستادا بەهای ئۆنسەیەک زێڕ بە دوو هەزار و ١١ دۆلارە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەهای زێڕ بەپێی پێنوێنە جیهانییەکان لە بەرزترین ئاستی ماوەی دوو ساڵی رابردوویدا جێگیرە و هاوکات، لە هەرێمی کوردستان بەهای زێڕ بەجێگیری ماوەتەوە.
سەرەڕای بەرزبوونەوەی بەهای زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکان،
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٣٥هەزار دینارە.
بەرزبوونەوەی بەهای زێڕ پەیوەستە بە بەرزکردنەوەی
رێژەی سوودی بانکی لە ئەمریکا و ئوسترالیا و سەرەڕای نارەزای و نیگەرانی بازرگانان،
بەڵام بانکی ناوەندی ئەمریکا ٢٥ خاڵ سوودی بانکی بەرزکردەوە.
نرخی هەر مسقاڵێک زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم
شێوەیەبوو:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٩٠ هەزار دینار.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٥٠ هەزار دینار.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٣٥ هەزار دینار.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٧٠ هەزار دینار.